Megamenu with HTML5 y CSS3
Untitled Document

دوایین هەواڵەکان :

وەزیری شارەوانی : پێشكەش كردنی هاوكاری ئیمارات بۆ ئاوارەكان بەرز دەنرخێنین


2014-10-30 14:00:43

نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لەدیوانی وەزارەت پێشوازی لە راشد ئەلمەنسوری قونسڵی گشتی ئیمارات لەهەولێر كرد . لەدیداری نێوان وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار باس لەپتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردولا كرایەوە بۆئەوەی بتوانرێت ئەوەی پێویست بێت بۆ كەڵك وەرگرتنی هەرێمی كوردستان لە پێشكەوتنە جیاوازەكانی وڵاتی ئیمارات و گواستنەوەی ئەو ئەزمونە بۆ كوردستان

ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار و كۆمه‌ڵه‌ى ميوانخانه‌كان به‌دواداچوون بۆ ره‌وشى گه‌شتوگوزار ده‌كه‌ن


2014-10-30 10:22:03

به‌ مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن و به‌دواداچوون بۆ ره‌وشى ئێستاى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان و كه‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى گه‌شتياران و كاريگه‌ريه‌كانى بۆ سه‌ر ميوانخانه‌كان و چێشتخانه‌كان، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى هاوبه‌ش له‌ نێوان ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوگوزار و كۆمه‌ڵه‌ى ميوانخانه‌ و چێشتخانه‌كانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ده‌سته‌ له‌ ديوانى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار ئه‌نجامدرا

له‌كۆى نۆ خاڵ له‌رۆژى دووه‌مى كۆنفرِانسى شوێنه‌وار پێنج ته‌وه‌ر گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت


2014-10-29 13:40:24

له‌دوه‌م رۆژى كۆنفرانسى شوێنه‌وار كه‌ به‌دروشمى شوێنه‌وار ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ییمانه‌ پاراستنى ئه‌ركى هه‌موانه‌ به‌پێى به‌رنامه‌ى كارى كۆنفرِانس گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ ته‌وه‌ره‌كانى هه‌ڵكۆڵین و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ زانكۆ بیانیه‌كان و پاراستنى شوێنه‌واره‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بینا مێژویه‌كان و په‌ره‌پێدانى مۆزه‌خانه‌كان و یاساو رێنماییه‌كانى شوێنه‌وار بۆ كاركردن و لێكۆڵینه‌وه‌ و دێكۆمێنت كردنى شوێنه‌وار گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت

ئه‌ندازه‌ى پارك و باخچه‌كان بۆ داچاندنى باخچه‌كان ته‌كنیكى نوىَ به‌كاردێنێت


2014-10-29 13:26:50

دواى برِیاردانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پارِكى گڵكه‌ند قۆناغه‌ جیاوازه‌كانى كاركردن تێیدا ئه‌نجام دراوه‌ له‌دوا كاریشیاندا داچاندنى فریزى ئه‌و پارِكه‌یه‌ كه‌ به‌شێوازێكى نوىَ ئه‌چێندرێت و كه‌ڵك له‌و ئامێرانه‌ وه‌رده‌گیرێن بۆ كاركردن له‌لایه‌ن وه‌زاه‌تى شاره‌وانیه‌وه‌ ته‌رخان كراون

به‌دروشمى شوێنه‌وار ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ییمانه‌ پاراستنى ئه‌ركى هه‌موانه‌ یه‌كه‌م كۆنفرانسى شوێنه‌وار له‌هه‌ولێر به‌سترا


2014-10-28 14:34:37

به‌چاودێرى و به‌شدارى نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار و به‌ئاماده‌بونى وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى و پارێزگارى هه‌ولێر و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گه‌شت و گوزار و نوێنه‌رى (un) و قونسڵى ولاَتان و مامۆستایانى زانكۆ و شاره‌زایانى ناوخۆ و بیانى بوارى شوێنه‌وه‌ار به‌دروشمى شوێنه‌وار ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ییمانه‌ پاراستنى ئه‌ركى هه‌موانه‌ له‌شارى هه‌ولێر ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد . له‌سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌كه‌دا ژماره‌یێك وته‌ له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ پێشكه‌ش كران له‌ناوه‌رۆكى وتاره‌كانیاندا تیشكیان خسته‌ سه‌ر گرنگى شوێنه‌واره‌كان و پاراستن و بایه‌خ پێدانى زیاتریان .


previous1234567next

Untitled Document

به‌دواداچوونى نووسراوه‌كان

ژماره‌ی هاتووی    نووسراو(وه‌زاره‌ت)

ساڵی نووسراو    

كه‌ش و هه‌وا

  

Untitled Document
© 2013 Ministry of Municipalities and Tourism, KRG